رێگای دروستی قژ شووشتن

رێگای دروستی قژ شووشتن
هەڵە شووشتنی قژ، هۆكارێكە بۆ ناڕێكی و نەشیاوی لە شێوازی ئارایشت و تەندرووستیی قژ، بۆیە گرنگە ئاشنای رێگای دروستی قژ شووشتن بیت، هەندێ جار بە هۆی بەكارهێنانی رێگا هەڵەكانی قژ شووشتن، بەشێكی زۆری قژ هەڵدەوەرێت و تێكدەچێت، گرنگە جۆری شامپۆ و موكەیەف و چۆنیەتی بەكارهێنانی بزانیت، لێكۆڵینەوە تازە بۆ دروستترین رێگاكانی قژ شووشتن بەم جۆرە رێنمایی خانمان دەكات:
سەرەتا بەر لە چوونت بۆ ژووری گەرماو، پێویستە قژت شانە بكەیت، تا مووەكانی قژ چالاك بن و وشكییان پێوە نەمێنێت، هەروەها پاك ببنەوە لە چەوری و خۆڵ و تۆز، سەرەتا قژت بە ئاوی شلەتێن تەڕ بكە، دواتر بەرە بەرە ئاوەكە گەرمتر بكە، نابێت شامپۆ زۆر بەكاربهێنیت، بە پێی درێژی و پڕیی قژت شامپۆ بەكاربهێنە، سەرەتای شووشتنەكە لە رەگی قژەوە دەست پێ بكە، تا دەگەیتە كۆتایی و بنچكی قژت، كاتێك شامپۆ بە قژتەوەیە، پێویستە وەك مەساجێكی بازنەیی بۆ ماوەی دوو خولەك پێیستی سەرت بخورێنیت، پاشان قژت بە ئاوی شلەتێن بشۆ، دواتر بڕێك موكەیف (كۆندێشنەر) بخەرە ناو دەستت و پاشان بەسەر قژتیدا بهێنە، بە پێچەوانەی مەساجەكەی پێشوو، لە كۆتاییدا قژت بە ئاوی سارد بشۆ، چونكە یارمەتی قژ دەدات بۆ توند و تۆڵی و بەهێز بوون، دواتر بە خاولی قژت بە باشی وشك بكەرەوە، ئەگەر سیشواریشت كرد، سەرەتا لە رەگەكانەوە دەست پێ بكە.
Top