باوكی ئۆتۆمبێلەكان

باوكی ئۆتۆمبێلەكان
رەنگە ناونیشانێكی سەیر بێت كە بڵێت باوكی ئۆتۆمبێلەكان، بەڵام مەبەست لەو دەستەواژە ئەوەیە كە ئەو كەسە زۆرترین دیزاینی ئۆتۆمبێلی داناوە، ناوی (جۆرجیتۆ جیوجیارۆ)یە، كە باڵادەسترین كەسە لە مێژووی دروستكردنی ئۆتۆمبێلەكاندا، بەجۆرێك لە ماوەی (64) ساڵدا توانیویەتی زیاتر لە (60) ملیۆن شێواز بۆ ئۆتۆمبێلەكان دابرێژێت، یەكەمین كۆمپانیای بە ناوی (Italdesign) لە ساڵی (1967) دامەزراندووە و دوای دیزاینیشی بۆ ئۆتۆمبێلی (مازاراتی)یە، كە بە یەكێك لە جوانترین ئۆتۆمبێلەكانی سەردەم دادەنرێت، جۆرجیتۆ دەڵێ: «دەتوانم دیزانی وا دروست بكەم، كە داهاتوو ببێتە باو، بەڵام ئەوە ناكەم چونكە دەمەوێ بازرگانی بە كارەكەمەوە بكەم».
Top