تەنوورە ریزبەندی لوتكەی مۆدەكان دەگرێت

تەنوورە ریزبەندی لوتكەی مۆدەكان دەگرێت
لە مۆدی تازەدا تەنوورە كێبڕكێی پانتۆڵ دەكات و هەریەكەیان لەگەڵ ستایلە تازەكاندا بەجیا دەردەكەون، پانتۆڵ ئەگەرچی جەماوەرێكی بێ شووماری هەیە، بەڵام تەنوورە جێگەی خۆی لەنێو دڵ و خواستی خەڵك كردۆتەوە، تەنوورە لە ساڵانی هەفتاكانەوە باو بوون، زۆر بە كەمی پانتۆڵ دەبینرا، پسپۆڕان وا پێشبینی دەكەن لە ساڵی تازەوە تەنوورە ببێتەوە بە لوتكەی مۆدەكان، بە تایبەت ئەوانەی لە شێوەی كیلۆتس و كراوەن، تەنوورەی درێژیش جوانترین مۆدەكانی جلوبەرگ پێكدەهێنن، چونكە لەگەڵ زۆربەی جلی دیكەدا شیك دەبێـت، شێوازە باوەكانی پۆشینی تەنوورە بەم چەشنەن: سەرەتا تەنوورەی شێوە و نەخش چوارگۆشە بۆ كاتی ئاهەنگ و سەردانی گونجاوە، لە رەنگی سوور و سەوز و پەمەیی. تەنوورەی قاشكراو، واتە لار بەشی خوارەوەی لارە و راست نییە، مۆدێكی نایابە بۆ دەرچوون و گەشت كردن. تەنوورەی دوو پارچە، ئەوانەی لە دوو پارچە پێكهاتوون، شێوازێكی ناسك و سەرنجڕاكێشیان هەیە، لەگەڵ قەمیسی تاك و رەنگ سادە شیك دەكرێن. تەنوورەی سادە و تاك رەنگ، بۆ كاتی دەوام و شوێنی فەرمی گونجاوە، تەنوورەی كورتیش بۆ گەشت و زانكۆ شیاوە، ئەو رەنگانەی بۆ تەنوورەكان باون بریتیین لە: رەش، سەوز، سوور، رەساسی، نیللی، زەرد و شین.
Top