سەرپۆش تەنیا بۆ پۆشین و شاردنەوەی قژ بەكارناهێندرێ، بەڵكو لە رۆژگاری ئەمڕۆدا مانادارە، ئەو پرۆژەیە لە وڵاتی ئازەربایجان دەركەوتووە، كە پێویستە لە دوورەوە بزانرێت ئەو ئافرەتەی سەرپۆشی پۆشیوە لە چ حاڵەتێكی باری شارستانیدایە، پرۆژەكە بە ناوی (كیلا گایی)یە، كە جگە لە سەرپۆش پارچە قوماشێك لەگەڵ سەرپۆش دادەنرێت، ئەو پرۆژەیە لەلایەن بەڕێوەبەری رۆشنبیری و ئەمینداری سەربەخۆ (ئەسلی سامادۆڤا) تەبەنی كراوە، ئەو بیرۆكەیەی لە نەریتی كۆنی وڵاتەكەی وەرگرتووە كە بۆ (400) ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە. لە ئێستاشدا بۆتە نەریتێكی باو لە نێو ئافرەتانی ئەو وڵاتەدا، بۆ نموونە: ئەوانەی سەرپۆش و پارچە قوماشی سپی بەكاربهێنن، واتە ئەو كەسە هاوسەرگیریی نەكردووە و هێمای سینگڵییە، تەنیا بووكەكان بۆیان هەیە سەرپۆشی سوور لەسەر بكەن، ئەوانەی سەرپۆشكانیان بە چەند پێچێك بپێچن، واتە هێندە كەسەی لە بنەماڵەكەی لە دەستداوە، ئەوانەی تازە هاوسەرگیرییان كردووە، تەنیا پێچ بەكاردەهێنن، ئەوانەی جیابوونەتەوە هێمای مانگ بەسەر سەرپۆشكانیانەوەیە، وەك ئەوەی مانگی بێ ئەستێرە و رۆژە، ئەوانەشی خاوەن ماڵ و منداڵن، سەرپۆشەكانیان بە شلی و خاوی دەبەستن و هەروەها رەنگی تۆخیش لەسەر دەكەن.