رەنگی هەڵبژێدراو بۆ نینۆكەكانی دەست

رەنگی هەڵبژێدراو بۆ نینۆكەكانی دەست
پسپۆڕان لە گۆڤاری (ئەلور) كۆمەڵێك رەنگیان بۆ رەنگی نینۆكەكان هەڵبژاردووە، كە هەر رەنگێك بۆ كات و شوێنێكی دیاری كراو تەرخان كراوە، بەم چەشنە خانمان دەتوانن بەر لە چوونیان بۆ شوێنێك ئاشانای ئەو رەنگە بن كە لەلایەن پسپۆڕانەوە دیاری كراون، ئەمەش جگە لە ئامادەكردنی نەخش و وێنەی جۆراوجۆری بچووك لەسەر نینۆكەكان، بەڵام ئەوەی جەختی كراوەتە سەر، ئەو كۆمەڵە رەنگەن كە باسی لێوە دەكەین:
رەنگی شینی بریقەدار، یەكێكە لە جوانترین رەنگەكان بۆ نینۆك و ریزبەندی گرتووە، بۆ چوونە سەر كار و دەرچوون و میوانی دەگونجێت، مەرجە بریقەدار بێت، تا رەنگەكەی زیاتر گەشاوە بێت.
پەمەیی تۆخ، رەنگێكی ناوازە و ناسكە، بۆ كاتی ئاهەنگ و سەردان و گەشتكردن گونجاوە، بەتایبەتی لەگەڵ جلی رەنگ كاڵ و رەنگ قورسی وەك رەش و قاوەیی. سپی، رەنگێكی سەرنجڕاكێشە، بە رەنگی كلاسیك دەناسرێت، جگە لەوەی نینۆكەكان بە هێز دەكات و بە ناسكی نیشانیان دەدات، بۆ هەموو شوێن و كاتێكیش گونجاوە. نیۆدی تۆخ، نیۆد واتە رەنگی شەزری، ناسك و بەهێزە، بەتایبەت بۆ ئەوانەی رەنگی پێستیان كراوەیە، بۆ كاتی بۆنە و یادەكان گونجاوە، هەروەها لەگەڵ جلی رەنگ كراوە دادەنرێت. سووری تۆخ و جەرگی، رەنگێكی باوە و زیاتر لە نینۆك دەدرێت، بە تایبەت ئەوانەی بەرەو رەنگی پرتەقاڵی دەچن، رەنگێكە جەماوەری زۆرە و بۆ كاتی شایی و زەماوەند و دەرچوون گونجاوە.
Top