كاتێك سەردانی دارستانە گەورەكانی جیهان دەكەیت، لە دوورەوە بۆت دەردەكەوێت كە كام درەختە بەرزترینە و بەسەر هەموو دارە و درەختەكانی دیكەدا دەشەكێتەوە، تا ئێستا درێژترین داری جیهان لە ویلایەتی كالیفۆرنیای ئەمریكا دۆزراوەتەوە، ئەو دارە ناوی (هیبریۆن)ە، لە ساڵی (1987) دۆزراوەتەوە، كەتەمەنی دەگاتە زیاتر لە (2000) ساڵ و بەرزییەكەشی زیاتر لە (116) مەترە، واتە هێندەی باڵەخانەیەكی (39) نهۆم دەبێت، ئەو دارە لە رەگەزی دارەكانی (سیكۆیا) گەورەكانە، رەنگی سوورە و لە هەرچوار وەرزی ساڵدا سەوزە، هەر ئەوەش وایكردووە، كە لە گەشە نەوەستێت، بەم چەشنە بۆتە درێژترین دار، رەگی ئەو دارە دەگاتە (9) مەتر، لق و چڵەكانیشی بۆتە شوێنی هیلانەی چەندین جۆری باڵندە، تا بە دووربن لە گیاندارە ترسناكەكان.