تەوقە و خشڵەكانی قژ كە بە هید باند Headband دەناسرێن، هەمیشە لە گۆڕانكاری و تازەگەریدان، هەردەم مۆدی تازە و شێوازی نوێی لێی دەردەكەوێت، بە تایبەت ئەوانەی لە شێوەی دەرزی و پارچە قوماش و تۆربان و پلاستیكن، هەموو ئەوانە بۆ بەستنی قژ بەكاردەهێنرێن، وێڕای بەستن و توندوتۆڵكردنی قژ، هەروەها وەك خشڵێكی جوانكاری و سەرنجڕاكێش بەكاردەهێنرێت، ماركەكانی پرادا و دۆڵس ئەند گابانا، پێیان وایە بەستنی قژ بە تەوقەی قوماش گونجاوترین و باوترین مۆدی خشڵەكانی بەستنی قژ پێك دەهێنن، هەروەها پارچە تەوقەكان لە كریستاڵ و شووشە، جوانترین مۆد دروست دەكەن، پسپۆڕانی ئەو دوو ماركەیە دەڵێن: «خۆتان لە تەوقەی ئاسن و پلاستیك بەدوور بگرن، زیاتر گرنگی بە قوماش و كریستاڵ و بەردینەكان بدەن، تەوقەی قوماش بۆ ماڵ و دەرچوون، كریستاڵ و مروارییەكانیش بۆ بۆنە و ئاهەنگ و شوێنێ فەرمی بەكاربهێنن».