هۆتێلێكی سەرنجڕاكێش لە لێواری چی

هۆتێلێكی سەرنجڕاكێش لە لێواری چی
پشوودان و بەسەربردنی كاتێكی خۆش لە شوێنی گونجاو جیاوازە لەوەی لە نێو جەنجاڵی و شوێنی قەرەباڵغ بگوزەرێت، دروستكردنی هۆتێل و شوێنەكانی كاتبەسەربردن لە هەندێ ناوچەی جیهاندا، بوونەتە جێگەی سەرنج، وەك ئەو هۆتێلەی دەكەوێتە سەر لێواری چیایەكی بەرز لە وڵاتی نەرویج، هوتێڵەكە ناوی (هیاری ئەتاك)ـە و دەكەوێتە سەر كێوێك بە ناوی (پرینكیستۆلین) كە لەلایەن ئەندازیارێكی توركەوە دروست كراوە، هوتێلەكە لە بەرزایی (1982) پێ بونیات نراوە، دەكەوێتە باشووری وڵاتی نەرویج، كە جگە لەوەی هۆتێلە، هەروەها شوێنی مەلەكردن و یاریگاش لەخۆ دەگرێت، بەم چەشنە دەبێتە سەیرترین هۆتێل لە جیهاندا كە لە بەرزایی و لێواری چیا بنیاد نرابێت.
Top