درێژترین پردی شووشە

درێژترین پردی شووشە
كاتێك بەسەر پردەكاندا تێپەڕ دەبیت، ئەگەر لە پۆڵایش دروست كرابن، سام و ترسی خۆیان هەیە، ئەگەرچی مرۆڤ لە ترسی داڕمان و كەوتن حەز بە پەڕینەوەی سەر پردەكان ناكات، لەگەڵ ئەوەشدا وڵاتی چین لەبری ئەوەی پردەكان زیاتر پتەو بكات، كەچی لە شووشە دروستیان دەكات، لەم رووەوە وڵاتی چین بووە پێشەنگ لە دروستكردنی درێژترین پردی شووشە، كە درێژییەكەی دەگاتە (548) مەتر، ئەو پردە دەكەوێتە ناوچەی (هنگۆشۆ) لە باشووری ئەو وڵاتە، بەهۆی ئەوەی ئەو ناوچەیە بە دیمەنی سرووشتی و گەشتیاری بەناوبانگە، هەر بۆیە پردێكیان لە شووشە دروست كردووە تا گەشتیاران جگە لە بینینی سەرەوە و راست و چەپ، هەروەها ژێرەوەی خۆیان بە روونی و جوانی ببینن.
Top