رێنماییەكان بۆ مامەڵەیەكی دروست لەگەڵ منداڵ

رێنماییەكان بۆ مامەڵەیەكی دروست لەگەڵ  منداڵ
ئافرەتانی ماڵ، جگە لەوەی وەك شاجوانێك لە ماڵدان، هاوكات پێویستە وەك خاتوونێكی دەستڕەنگین و دایكێكی میهربانیش بن، لێرەوە تۆی دایكیش دەتوانی ئاشنای رێگاكانی مامەڵەكردن لەگەڵ منداڵەكانت بیت، چونكە كاتێك خۆشەویستی و هەست بە منداڵەكەت بدەیت، كەسایەتی و لێهاتوویی خۆت رازاوەتر و جوانتر دەبێت. پێگەی (تایمز ئۆف ئیندیا) چەند رێنماییەكی بۆ ئافرەتان خستۆتەڕوو، تا بتوانن بەپێی رێنماییەكان مامەڵەی دروست لەگەڵ منداڵەكانیان بكەن. سەرەتا پێوستە بۆ منداڵەكەت وەك رێنیشاندەرێك بیت، ئەوەش لە رێگەی چاودێریكردنیەوە، هەروەها ئاگاداركردنەوەی لە هەڵە و كاری نەشیاو، هەوڵبدە منداڵەكەت لە ژیانتدا بەشدار بێت، وەك: پێی بڵێ كە كەرەستەی كەوتوو بخاتە نێو سەبەتەی زبڵ، یان شتێك كەوتبێت هەڵیبگرێتەوە، كاتێك منداڵەكەت دەگری، یان تووڕەیە، زیاتر پەستی مەكە، بەڵكو بە هێمنی لەگەڵی بدوێ، تا فێرە دەمارگیری نەبێت، جیاكاری لە نێوان منداڵی كوڕ و كچ مەكە، هەروەها لە یاری و گاڵتە و قسەی خۆش بێبەشیان مەكە، هەوڵبدە منداڵەكان فێرە قسەی نەشیاو و جوێندان نەبن، كە ئەوەش لە رێگەی فێربوون و لاساییكردنەوە وەریدەگرێت، بۆ كاری چاك پاداشتی بكە و لە كاتی كاری هەڵەش رێنمایی باشی پێ بدە و ئامۆژگاریی بكە، خۆیشت هەست بە بەرپرسیارێتی بكە و لەگەڵ منداڵەكەت ئارام بە.
Top