خشڵی تاكڕەنگ و رەنگە زەقەكان، جوانترین مۆدی ئێكسسوارەكان پێك دەهێنن، بەهۆی زەقی و كراوەیی رەنگەكانیان سەرنجی دەوروبەر رادەكێشن و لەگەڵ زۆربەی كەرەستەكانی دیكەشدا دەگونجێن، لە مۆدی خشڵەكانی وەرزی گەرمادا هاتووە: پێویستە رەنگی خشڵ دیار و تاك رەنگ بێت، چونكە ئەوانەی رەنگاورەنگن، بەهۆی بوونی ئەو كۆمە رەنگەی لە نێو خشڵەكەدا هەن، جوانیی جلوبەرگەكان تێك دەدەن. ئەو رەنگانەی بۆ خشڵی هاوینە هەڵبژێردراون، بریتیین لە: رەنگی پەمەیی و باستیل كە هەردووانیان لە جوانیدا سەرنجڕاكێش و نایابن، هەر یەكە لە مارەكەكانی مارنی و ریبیكا دۆرافینێل تەواوی خشڵەكانیان لە رەنگی پەمەیی ئامادە كردووە، ئەگەرچی ناكرێت هەموو خشڵەكانت لە رەنگێك بێت، بەڵام دەكرێت دوو، یان سێ پارچەی خشڵەكەت لە رەنگی پەمەیی بێـت، بۆ نموونە: دەكرێت رەنگی گوارە و رەنگی جانتا، یان بازن و پێڵاوەكەت لە رەنگی پەمەیی بێت، بەم چەشنە مۆدێكی نایاب بەدەست دەهێنیت.