بەهۆی وشكەساڵی لە ناوچەی (داخ)ی هیندستان كە دەكەوێتە نێو دۆڵی هەردوو زنجیرە چیای بەرزی هیمالایا و كۆنلۆن، بیرۆكەی چارەسەركردنی ئەو گرفتە لەلایەن ئەندازیارێك بەناوی (سۆنام وانگشۆك) دۆزرایەوە، ئەویش بە كۆكردنەوەی بەفری سەر چیاكان لە نێو شاخە بەردینەكانی چیاكاندا، لە سەرەوەی چیاكانەوە بەرەو ناوچەكە بۆری راكێشاوە، بەو هۆیەوە لە وەرزی هاویندا كاتێك بەفرەكە دەتوێتەوە، ئاو لەسەر چیاكانەوە بەرەو ئەو شوێنە دێ كە كۆتایی بۆرییەكەیە، بەمەش كانیاوێك دروست دەبێت و بۆ (24) مەتر بەرز دەبێتەوە، وێڕای ئەوەی ئاوێكی ساردە، هەروەها لە خوارەوەش دەبێتەوە بە بەستەڵەك و پاشان بۆ كاری كشتوكاڵ و ئاودێری سوودی لێ دەبینن.