هێزی كێشكردنی زەوی

هێزی كێشكردنی زەوی
هێزی كێشكردنی زەوی لە ئێستادا بە نزیكەی (m/s 29،81)ـە، سەرجەم ئامرازەكانی دەوروبەریشمان لە بچووكترین شت تاكو دەگاتە كەشتییە ئاسمانییەكان، بەپێی ئەو پێوەرە دروستكراون، گریمان هێزی كێشكردن بە رێژەی 5% زیادی كرد، دەبێتە هۆی ئەوەی كە زەوی خولگە بازنەییەكەی بگۆڕێت بۆ شێوازێكی هێلكەیی باریك، ئەمەش دەبێتە هۆی كەوتنە خوارەوەی مانگە دەستكردەكان، وەرزەكان بەگشتی و زستان و هاوین بەتایبەت وشك دەبن، ئەمە تەنیا بە زیادكردنی 5%، ئەی چی دەبێت ئەگەر هێزی كێشكردن دوو هێندە بێت، لە راستیدا لەو حاڵەتەدا رزگاربوون مەحاڵە، زەوی بەسەر خۆیدا تێك دەشكێت و گەرمای ناوەوەی بڵاودەبێتەوە، كە دەبێتە هۆی مردنی رێژەیەكی زۆری مرۆڤ و گیانەوەران، بەڵام گریمان هێزی كێشكردن بە رێژەیەك زیاد بكات كە مرۆڤ بتوانێت تیایدا بژیت، ئەوكات كێشی مرۆڤ بە رێژەیەكی زۆر زیاد دەكات، تەنانەت ئەگەر كەسەكە زۆر لاوازیش بێت، هەمیشە وا هەست دەكات جانتایەكی ١٥ بۆ ٢٠ كیلۆیی بە شانیەوەیەتی، هەناسەدان قورس دەبێت و لێدانی دڵ زیاد دەكات و پەستانی خوێن بەرزدەبێتەوە، خلیسكان و كەوتنە خوارەوەی بەرد لە شاخەكان زیاد دەبێت، بەشێكی زۆری باڵەخانە و پردەكان دەڕووخێن، فڕۆكە و كەشتییەكان توانای گەشتكردنیان نامێنێت، دارەكان بەهۆی كێشی خۆیانەوە دەشكێن، یان بەهۆی نەمانی توانای ناردنی ئاو بۆ لق و پۆپەكانیان وشك دەبن و بە پێی تێپەڕبوونی كاتیش داری دیكە دەڕوێن كە كورتترن و قەدەكانیان زۆر قایمترە، هەر ئەوەش نا، بەڵكو ئەگەری ئەوەش هەیە كە بەپێی تێپەڕبوونی كات مرۆڤ باڵای كورت ببێتەوە و ئێسقان و دەمارەكانی ئەستورتر ببن.
Top