سادەیی و ساكاریی كاربەدەستان و كەسایەتییە ناودارەكانی جیهان، دەبنە هەواڵ و قسە و باسی خەڵك، وەك ئەوەی وەزیری دادی ئەمریكی لە كۆنگرەی نیشتمانیی پارێزەران ئەنجامی دا و بووە جێی دڵخۆشی و سەرنجی هەمووان، وەزیری دادی ئێستای ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا (ویلیام بار) جگە لەوەی كەسێكی جددی و فەرمییە، بەڵام لە بۆنە و یادەكاندا كاری تازە و ناوازە ئەنجام دەدات، بەر لە پێشكەشكردنی وتەكەی لە كۆنگرەی پارێزەران كە لە شاری واشنتۆنی ئەمریكا بەڕێوەچوو، لەو كاتە تیپی میوزیكی كۆنگرەكە نمایشێكی میوزیكی پێشكەش كرد، هەر لەوكاتە جەنابی وەزیریش ئامێری میوزیكی (قەربە - the bagpipes)ی لە یەكێك لە ئەندامانی تیپی میوزیك وەرگرت و بەشداریی كۆرسی نمایشە میوزیكەكەی كرد، بە شێوازێكی زۆر جوانیش لەگەڵ ئاواز و ریتمی نمایشەكە دەڕۆیشت.