وێنەكێشان سنووردار نییە، ئەوانەی وێنەدەكێشن پێویستە لە خەیاڵ و كارەكانیان سنووریان نەبێت و بە گژ هەموو لایەن و ئاستەنگێكدا بچن، ئەوەش وادەكات كە بیرۆكەكان ببنە جێی سەرنجی هەمووان و سەركەوتن بە دەست بهێنن، وەك كارەكانی وێنەكێشی ژاپۆنی تاكاشی مۆراكامی كە ئەوەی بە خەیاڵیدا دێ، دەیكات بە تابلۆیەكی وێنەكێشان، بە جۆرێك كە زۆربەی وێنەكێشەكانی هەراسان كردووە، چونكە هیچ سنوورێكی بۆ كارەكانی نییە، كارەكانی نێوان ئاستە نزم و بەرزەكانی هونەر و وێنەكێشانە، سەرەتای كارەكانی بە وێنەكێشانی (میوە و سەوزە) دەستپێكردووە، ئێستاش وێنەكانی فیلمی (جەنگی ئەستێرەكان)ی كردۆتە وێنەی نمایشەكانی، تاكاشی لە دایكبووی ساڵی (1962)ی شاری ئیتاباشی ژاپۆنە، دەرچووی بەشی هونەرە لە زانكۆی تۆكیۆ.