لەم ماوەیەدا بۆنە و ئاهەنگەكان لە زیادبووندان و كەسانێكی زۆر هاوسەرگیری دەكەن، هەروەها بۆنە و یادە تایبەتییەكانی وەك لەدایكبوون و سوپرایز و ساڵیادەكان دەكرێنەوە، كاتێك سەردانی ئاهەنگەكان دەكەیت، جگە لەوەی پێویستە جلێكی نایاب و شیكت لەبەر بێت، هەروەها پێویستت بە رەنگێكی ناسكی قژ هەیە، تا لە دوور و نزیك دیار و گەشاوە بێت. قژ واتە سەرنجڕاكێشی و ناسكی، لە بۆنەكانیشدا وەك شازادەیەك ناز بە قژتەوە بكە، بۆ ئەو هەنگاوە خانمان پێویستیان بە رەنگێكی گونجاو هەیە، تا لەگەڵ شێوەی روخسار و ماكیاژ و جلەكانیان شیك بن، چەندین رەنگی دیاریكراو بۆ بۆنە و ئاهەنگەكان هەن، كە بریتین لە: رەنگی زەردی كاڵ، یان خاكی، رەنگێكی ناسك و پڕ كەسایەتییە، هەروەها سەرنجڕاكێشە، بۆ ئەو كەسانەی كە قژیان كورت و رەنگی پێستیان گەنمی و برۆنزییە. رەنگی زەردی تۆخ نایاب و ناسكە بۆ كاتەكانی شەوانەی ئاهەنگەكان، بۆ ئەوانەیە كە قژیان درێژ و لە گشت شێوازەكانن، تەنانەت بۆ قژی كورت و درێژیش گونجاوە. رەنگی سوور، یان خەنەیی، رەنگێكی سەرنجڕاكێش و ناوازەیە و بۆ قژی درێژ زۆر گونجاوە، هەروەها دەتواندرێت بەشێكی بە رەنگی دیكە رازاوە بكرێت. رەنگە تۆخەكانی وەك، شوكولاتە و كەرامێل و هەنگوێنی بۆ بۆنەی كەسی و ناو هۆڵەكان شیكن.