بازنی شیك بۆ مەچەك و قۆڵەكان

بازنی شیك بۆ مەچەك و قۆڵەكان
بازنەكان هەمیشە لە مەچەكی دەستی خانماندا دەبیندرێن و سەرنجی بینەریش رادەكێش، ماركەكانی (گیامباتیستا و ئێترۆ)یش بازنی مەچەكیان داهێناوە كە لە جوانترین نموونەی خشڵەكان دروست كراون، بەتایبەت ئەگەر لە بەرد و شووشە بن، لە وەرزی هاویندا جەستە زیاتر بە دەرەوە دەبێت، بۆیە دەتوانین خشڵ و ئێكسسوارەكان بە جوانترین شێواز دەربخەین، لەو كاتەی كە وەرزی هاوین بە وەرزی خشڵەكان ناسراوە، بازنی مەچەك دیارترین خشڵی ئەو وەرزەیە، بە تایبەت ئەگەر لە دەوروبەری ئانێشك ببەسترێت، هەندێكیان لە سەرەوەی ئانێشك دەبەسترێن و دەبنە قۆڵبەند، قۆڵبەندەكان بۆ كاتی ئاهەنگ و بۆنەكان شیاو و گونجاون، خشڵەكانی قۆڵبەند و مەچەك ئەگەر لە بابەتی بەردین و شووشە نەبن دیار نابن، ئەوانەی بریقەدار و بریسكەداری رووناكن كاتێك كە بەر تیشك و رووناكی دەكەون، مەرج نییە شێوەیەكی دیاریكراویان هەبێ، لە بارەی قەبارەوە نابێت ئەستوورییان لە دەست و قۆڵ زیاتر بێت، هەروەها هێندە گەورە نەبێت كە قەبە دەربكەوێت، ئەو جۆرە خشڵانەی مەچەك و قۆڵەكان، بۆ كاتی دەرچوون و ئاهەنگ و گەشتكردن شیك و گونجاون.
Top