ترس لە تەكنەلۆژیا و رۆبۆتەكان

ترس لە تەكنەلۆژیا و رۆبۆتەكان
ستیڤن هۆوكینگی زانای فیزیایی و گەردوونناسی كۆچكردوو چەند جارێك ئاماژەی بە جەنگێك كرد كە تووشی مرۆڤایەتی ئەبێ ئەویش بە هەڵگەڕانەوەی رۆبۆت لە مرۆڤ و هەڵگیرسانی شۆڕشی رۆبۆتەكان دژبە مرۆڤایەتی.بەدڵنیاییەوە ترسەكەی هۆوكینگ شتێكی خەیاڵی نییە و دەكرێ واقیعێكی نزیك بێت. بەشێوەی زانستی كە هۆوكینگ لێكی دایەوە ئەوەیە كە ئێستا تەكنەلۆژیا زۆر پێشكەوتووە و سیستەمی زیرەكی دەستكرد رۆژ بە رۆژ زیاتر پەرەدەسێنێت و لە ئێستادا زیاتر پەرە بەو جۆرە رۆبۆتانە دەدرێت كە خۆیان فێردەبن، واتا پێویست ناكا پرۆگرامەری رۆبۆتەكە هەموو شتی فێربكات، بەڵكو وەكو مرۆڤ مێشكی كار دەكات و دەتوانێ خۆی بۆخۆی فێرببێت، ئەمەش زیاتر ئەگەری هەڵگیرسانی ئەو شۆڕشە زیاتر دەكات كە هۆوكینگ لەبارەیەوە دواوە كە یەكێك لەو شتانەی فێری ببن، ئەوەیە كە چیتر خۆیان بە ژێردەستەی مرۆڤ نەزانن و لێیان یاخی ببن. بۆیە هۆوكینگ دەیوت كە پێویستە مرۆڤ خۆی بۆ ئەو جەنگە ئامادە بكات، ئەگەرنا پێ دەچێت ببێتە هۆی لەناوبردنی تەواوی مرۆڤایەتی، لەسەر هەمان بیرۆكە، فیلمێكی سینەمایی بە ناوی ئای رۆبۆت – I Robot) بەرهەم هێنراوە كە وەك ئاماژەیەكە بۆ بەرپەرچدانەوەی ئامێر و تەكنەلۆژیا بەرامبەر مرۆڤەكان.
Top