دیكۆر هێمای درەوشانەوە و جوانیی ماڵەكەتە، تا دەتوانی دیكۆرێكی نایاب و پڕ بەها لە نێو ماڵەكەتدا دروست بكە، هەندێ لە كەرەستەكان جگە لەوەی بەسوودن بۆ ماڵەكەت هەروەها دەتوانی تەواوی دیكۆری ماڵەكەت بە كەرەستەی نایاب رازاوە بكەیت، وەك گۆڤاری (هۆم بیتیفول) بڵاویكردۆتەوە، هەندێ لەو كەرستانە بریتین لە: ئاوێنەی بازنەیی، ئاوێنەكان جگە لەوەی بۆ تەماشاكردن بەكاردێن، هەروەها لە نێو دیكۆری ماڵدا كەرەستەیەكی جوانن، لە پێشتر زیاتر ئاوێنەی چوارگۆشە و لاكێشە باو بوون، لە ئێستادا ئاوێنەی بازنەیی جوانترین مۆدەكانی دیكۆری ماڵ پێك دەهێنێت. چەكمەجە و دەلاقەی پەنجەرەكان، هەرچەندە مۆدێكی كلاسیكە، بەڵام ئێستا باوی هاتۆتەوە و بۆتە یەكێك لە مۆدە سەرەكییەكانی دیكۆر. كاغەزی دیواریش جوانییەكی سەرنجڕاكێشی هەیە، ئەگەر بەپێی ئەو شوێنە لێدرێت كە پێویستە، وەك ژووری چێشت و گەرماو و هۆڵی دانیشتن. رەنگی ژووری نووستنیش سەرەكیترین مۆدەكانی دیكۆری ماڵ پێك دەهێنێت، بۆیە رەنگێكی نایاب هەڵبژێرە.