شاری ناگورۆ ژاپۆن، وەك ئاواییەكی ئەو وڵاتە، دەكەوێتە دۆڵی (ئییا) لە باشووری ژاپۆن، كاتێك بەنێو ئەو شارە تێدەپەڕیت، ژیانێكی ئاسایی و پڕ لە خەڵك دەبینیت، ئەو شارە بە هۆی شەڕ و پاشماوەی چەكی ئەتۆمەوە قەدەغە و چۆڵ كراوە، دوای گەڕانەوەی دانیشتووانی ئەو گوندە بۆ ناوچەكەیان، بەشێكی زۆریان كە پێشتر ژمارەیان زیاتر لە (300) كەس بووە، كەچی ئێستا تەنیا (27) كەسیان ماوە، كەسێك بە ناوی (تسۆكێمی ئیانۆ)یە، دوای گەڕانەوەی هەڵساوە بە دوورینی چەندین بووكەشووشە و دوومییەكان، تا وەك مرۆڤەكان لەو شارە بوونیان هەبێ و چۆڵەوانی پێوە دیار نەبێت، پرۆژەكەی بریتییە لە دانانی زیاتر لە (3000) دوومیەی جۆراوجۆر كە گوزارشت لە خەڵكی شارەكە دەكات، دیارترینیان دراوسێ و كەسانی نزیك خۆیەتی، وەك ئەوەی شارەكە ئاوەدانە و چۆڵ نەكراوە.