نیشانەكانی سەركەوتن و سەرنجڕاكێشیت لەكارەكەتدا

نیشانەكانی سەركەوتن و  سەرنجڕاكێشیت لەكارەكەتدا
لە كاتی كاركرندا رووبەڕووی چەندین كێشە و گرفت دەبیتەوە، لەو كاتەی كە پێویستە شێوازی مامەڵە و جلوبەرگت تەواوكەری جوانیت بێت، بەم چەشنە پێویستە وەك كەسایەتییەكی بەهێز جلوبەرگێكی نایابت لەبەر بێت، هەروەها مامەڵەی تەندروست و شیاو كەسایەتی و جوانیت تەواو دەكەن، بۆیە تا دەتوانی لەگەڵ كەسانی كاردا خۆت بگونجێنە، بە تایبەت كاتێك خۆت لەم چەند نیشانانە دەدۆزیتەوە ئیدی بزانە كەسێكی گرنگی لە كارەكەت، كاتێك كە: كەسانی دەوروبەر هەموو نهێنی و قسەیەكت لەلا باس دەكەن، بە تایبەت نهێنیی كارەكان، وەك ئەوەی كەسێكی گرنگی سەر كارەكەت بیت و جێگەی متمانە بیت. نیشانەیەكی دیكەی گرنگیت، لەو كاتەی كەسێكی تازە، یان میوانێك دێت، تۆ بەو كەسانە دەناسێنن و وەك كارمەندێكی سەرەكی كارەكەت دادەنێن. كاتێك كارێك دەكەیت، لێپێچینەوە لە شێوازی كاركردنت ناكەن، وەك ئەوەی چۆن و بۆچی ئەو كارەت كرد. لە جیاتی ئەوەی دەستخۆشیت لێت بكەن، لەو كاتەی بە شێوەیەكی چاكە باسی كار و چالاكییەكانت دەكرێت، ئەوەش واتە رەزامەندیی كەسانی سەر كارەكەت لەسەر كار و چالاكییەكانت، هەمیشە وەك چۆن لەگەڵ ئەندامانی خێزانەكەت مامەڵە دەكەیت، هەر بەو جۆرەش مامەڵە لەگەڵ كەسانی سەر كارەكەت بكە.
Top