كڵاوی منارە

كڵاوی منارە
دیزاینەرێكی سەنیگالی بە ناوی (میونە گرێسی) چەندین شێوازی كڵاوی دروست كردووە، كە بۆتە جێگەی رەخنە و سەرنج، كڵاوەكان لە شێوازی منارەی مزگەوتن، بیرۆكەی ئەو جۆرە كڵاو و جلە، وەك كچە دیزاینەرێكی موسڵمان لە رێگەی كڵاوەكانەوە بانگەشەی بۆ منارەكانی مزگەوت كردووە، وەك چۆن نەخش و دیزاینی دیكە لەسەر ئارم و مارشی ئایینەكانی دیكە دروست دەكرێن، ئەوەی سەیرە كڵاوەكان هێندە بەرزن دەگەنە نزیكەی (2) مەتر، پرۆژەكەی بەناوی (Minarets hats)ە، بەم شێوازەی كارەكانی بەشداری لە چەندین نمایش و كاری هاوبەشی هونەر و دیزایندا كردووە، ئەو كچە ئێستا لە وڵاتی ئیتاڵیا دەژی، هەر لەوێشەوە نمایشێكی بۆ بەرهەمەكانی كردووە، هەرچەندە كڵاوەكە بۆ دەرەوە نابێت، بەڵام وەك بوارێكی دیزاینی تازە كڵاوی منارەی بە نمایشەكانی جلوبەرگ ناساند.
Top