ئەو نەریتانەی روخسارت بە نەشیاوی دەردەخەن

ئەو نەریتانەی  روخسارت بە نەشیاوی دەردەخەن
چەندین نەریتی رۆژانە هەن، كە رەنگە هەستیان پێنەكەیت و ببنە هۆی نەشیاویی پێستی روخسار و لە چرچ و لۆچی نزیكیان بكاتەوە، پێستی روخسار هێندە ناسكە ئەگەر بۆ چەند كاتژمێرێك لەسەر سەرین بە ناڕێكی بخەویت، ئەو رۆژە تا ئێوارە دەقی سەرینەكە لەسەر روخسارت بە دیار دەبێت، ئەوە وتەكانی (دكتۆرە رێخا تایلۆر)ە، كە پسپۆڕی بواری نەشتەرگەری و جوانكاریی پێستە، ئەو خاتوونە پێیوایە: چەندین نەریتی سادەی رۆژانە دەبنە هۆی پەیدابوونی چاڵ بوون و چرچ و لۆچی لە روخساردا، بە تایبەت لە دەوروبەری دەم و سەر روومەت و ژێر و سەر چاوەكان، ئەو نەریتانەی ئەو پسپۆڕە ئاماژەی پێكردوون بریتیین لە: نەشیاوی لە خەوتندا، كە بەشێكی روومەت، یان دەم بە خوار و خێچی بكەوێتە سەر سەرین، زۆر بیركردنەوە و نیگەرانی، هەروەها لە كاتی وێنەگرتنی سێڵفیدا، كە دەم بە جۆرێك بچووك دەكرێتەوە بەشێكی زۆری ماسوولكەكانی دەوروبەری لێو بە شێوازێكی كاریگەردا تێدەپەڕن، كە هەندێ جار رۆژانە لەوانەیە بۆ زیاتر لە (10) جار ئەو حاڵەتە دووبارە ببێتەوە، لە كاتی ماكیاژكردن كە دەم و چاو بە جۆرێكی نەشیاو دەبن، هەروەها لە كاتی خواردنەوەكاندا، كە بە قەصەبە شلەمەنی دەخۆیت، لەو كاتە لێو و روخسار دەقێك وەردەگرێت و بۆ ماوەیەك دەمێنێتەوە، دەستلێدان لە دەم و رومەت كاریگەریی باشی نابێت بۆ روخسار، هەروەها شووشتن بە ئاوی شلەتێن و گەرم، كاریگەریی لەسەر شێواندنی جوانیی روومەت و دەم و دەوروبەری چاو دروست دەكات.
Top