وێنەگرتن چركە ساتێكە، بە كامێرا و وێنەكێشان بۆ یادگاری دەمێننەوە، شێوازەكانی وێنەگرتن زۆرن، زیاتر بە شێوەی فەرمی و شێوازی سەرنجڕاكێش وێنەكان دەگیرێن، ئەوەی لە پێشوودا باو بوو، وێنە لەگەڵ سرووشت و كەرەستەكان و شوێنە گشتییەكان دەچركێندران، بەڵام ئەو وێنەگرە نایجیرییە شێوازێكی تازەی وێنەگرتنی داهێناوە، ئەو وێنەگرە ناوی (تۆما ئۆسۆلا)یە، پێی وایە، شێوازی وێنەگرتنی كۆن بێزاركەرە، كە تەنیا پێكەنینێكی تێدایە، یان بە فەرمی وەستاون، شێوازە تازەكانی ئەو وێنەگرە، شێوازی جۆراوجۆرە، كە لە پێشتر نەبووە، یان دەگمەن بووە، جوانترینیان زمان دەرهینان و گلۆپی بنێشتی دەممە، وێنەگرەكە دەڵێ: «پێویستە سوود لە هەموو جووڵە و شێوازەكانی روخسار و جەستە ببینرێت، تا لە وێنەكاندا بە جوانی دەربكەوین، ئەو شێوازە تازەیە سەرەتا نامۆ دەبێت، بەڵام لە داهاتوودا دەبێتە حاڵەتێكی ئاسایی.