پانتۆڵەكان، لە هەموو كات و ساتێكدا گونجاون، دەتواندرێت بۆ گەشت و دەرچوون و ئاهەنگ بۆنەكانیش بپۆشرێت، جگە لەوەی وەك كەرەستەیەكی خۆش و كراوە لەبەر دەكرێت، جەستە چوست و چالاك دەكات و وەك تەنوورە نییە هەندێ بێزاركەر بێت، مۆدە تازەكانی پانتۆڵەكان بۆ وەرزی هاوین لە چەندین مۆدەدا خۆیان دەبیننەوە، لەوانە: كورت و درێژ، هەروەها پانتۆڵی كراوە و تەسك، بەڵام زیاتر لە وەرزی هاویندا بەهۆی بەرزیی پلەكانی گەرماوە، پانتۆڵی كراوە باوە، چونكە بێزاركەر نییە و نابێتە هۆی ئارەقە كردن، لە مۆدی ئەمساڵدا گرنگی بە پانتۆڵی شێوازی چاڕڵس درا، ئەوەی بە چارڵستۆن ناسراوە، كە لەلای پێ و سەر ئەژنۆكاندا بەرین دەبێتەوە، ئەو شێوازە ناسك و سەرنجڕاكێشە، جگە لەوەی پێڵاوەكانیش ون دەكات، هەروەها مۆدێكی كراوە و باوە، مەرجە قوماشی پانتۆڵەكان لە قوماشێكی نەرم و ناسك بن، هەروەها دەتواندرێت بە پشتێنی باریك و ئەستوور زیاتر رازاوەتر و ناوازەتر بكرێت، تۆی خانمیش دەتوانی پانتۆڵەكان لەگەڵ بەدی و كراس و عەزی بپۆشیت، هەروەها لەگەڵ چاكێت بۆ كاتی فەرمی و شوێنی گرنگ مۆدێكی ناوازە بە دەست بهێنیت.