یۆرانیۆم

یۆرانیۆم
یەك تەن لە یۆرانیۆمی سرووشتی دەتوانێ زیاتر لە 40 ملیۆن كیلۆوات كارەبا لە كاتژمێرێكدا بەرهەمبێنێت، ئەمەش هاوتای سووتاندنی 16000 تەن خەڵوز یاخود سووتاندنی 80000 بەرمیل زەیتە. یۆرانیۆم لە سرووشتدا بوونی هەیە بە ڕێژەی 40 هێندەی مس، توخمی یۆرانیۆم لە ساڵی 1789 لە لایەن كیمیازانی ئەڵمانی (مارتن كلاپۆرپ) دۆزرایەوە، كە ئۆكیسدی یۆرانیۆمی جیاكردەوە لەو كاتەی نموونەكانی پیچبلێندی شیدەكردەوە (كانزایەكی ڕەنگ ڕەشە) لە كانەكانی مس لە شانشینی پێشووی ناوچەی بۆهیمیا كە ئێستا دەكەوێتە كۆماری چیك. لە سەرەتاكانی ساڵی 2003 نرخی 0.45 كگم یۆرانیۆم تەنها 10.75 دۆلاربوو، لە نیوەی ساڵی 2006 دا نرخەكەی بەرز بویەوە بۆ نزیكی 45 دۆلار، لە سەرەتاكانی 2007 دا نرخەكەی نزیك بویەوە لە 100 دۆلار، بۆ 0.45 كگم. زیاتر لە 6.6 ملیار ساڵ لەمەوبەر یۆرانیۆم دروستبووە لە ئەنجامی تەقینەوەیەكی گەورەی گەردوونی ئەویش (سوپەرنۆڤا) یە، ئەمەش بە پێی زانیاری ئاژنسی ناوكی جیهانی. لەگەڵ ئەوەی یۆرانیۆم پەیوەندی بەهێزی و هاوڕێكی هەیە لەگەڵ تیشكە چالاكی، بەڵام لەگەڵ ئەوەش ڕێژەی بزربوونی زۆر كەمە چونكە لە ڕاستیدا توخمێكی زۆر تیشكدەر نیە. یۆرانیۆم (238) نیوە تەمەنی بە 4.5 ملیار ساڵ مەزندە كراوە، یۆرانیۆم (235) نیوە تەمەنی بە زیاتر لە 700 ملیۆن ساڵ مەزندە كراوە، وە یۆرانیۆم (234) نیوە تەمەنی كەمتر لە 245500 ساڵی هەیە. بەڵام تیشكە چالاكی ڕوونادات تەنها بە شێوەیەكی ناڕاستەوخۆ نەبێت لە ڕێگەی بزربوونی یۆرانیۆم (238). هەموو كردارەكانی كەرتبوون گەرمیە ووزە بەرهەمدێنێت، لە كارتیاكەرە ناوكیەكاندا (وێستگەی ناوكی) ئەم گەرمیە بەكاردێت بۆ كوڵاندنی ئاو، پاشان هەڵمێك دروستدەكات و دەگوازرێتەوە بۆ ئەوەی تۆڕباینەكان بجووڵێنێت و ووزە بەرهەمبێنێت (وەك كارەبا) وە كۆنترۆڵی كارلێكەكە دەكرێت لە ڕێگەی ماددەیەكەی وەك : كادمیۆم یا بۆرۆن، ئەم ماددە دەتوانێ نیوترۆناتی زیادەش هەڵمژێت بۆ ئەوەی لە زنجیرە كارلێكەكان دەریانبكات و كارلێكەكان باشتر بەڕێوە بچن.
Top