باڵندەی بەهارات

باڵندەی بەهارات
باڵندەكان هەر یەكە رەنگ و شێوەیەكیان هەیە، هەندێكیان رەنگیان زەق و دیارن كە بۆ جوانی و زینە بەكاردەهێنرێن، هەندێكیشیان چارەیان ناشیرینە و تەنانەت ناتوانی سەیریشیان بكەیت، ئەو باڵندە لە وڵاتی بەریتانیا لەسەر رێگای دەریادا بە بێ هێزی دۆزراوەتەوە، كە رەنگی هێندە زەردە وەك كاری و بەهارات وایە، باڵندەكە ناوی (سیاگول)ە، دوای ئەوەی دەبردرێتە نەخۆشخانەی (ڤالی وایلد)ی تایبەت بە گیانداران، لەوێوە چارەسەری بۆ دەكرێت و ئێستا سەلامەتە، رەنگی ئەو باڵندەیە پرتەقاڵی تۆخە، وەك ئەوەی رەنگی بەهاراتی بەسەردا كرابێت، دوای ئەوەی پزیشكێكی ڤێرتێرنەری بە ناوی لوكاس، وای بۆچووە كە ئەوە رەنگی خۆی نییە و رەنگە بەر كاریگەرییەك كەوتبێت كە رەنگی وای لێهاتبێت، دواتر بۆی روون دەبێتەوە كە كەوتۆتە نێو پاشماوەی كارگەیەكی رەنگكردن، دوای ئەوەی دەیشوات و رەنگی جارانی دەگەڕێتەوە، دەبینن كە سپییە.
Top