هەمیشە كراس و عەزیەی درێژ نموونەی جوانترین جلی بۆنە و یادەكانن، بەتایبەت ئەو بۆنانەی لە كاتی شەوانە و سەر لە ئێوارەدا ساز دەكرێن، جوانیی كراسی درێژ، كەسایەتی و شكۆ بە ئافرەتان دەدات، هەروەها مۆدێكی ناسكە بۆ كچان، كە شێوەیان لە خۆیان گەورەتر دیار دەخات، مۆدەی جلەكانی (پامێلا رۆلاند و جێنی بێكهام) جوانترین مۆدەكان دروست دەكەن، هەمیشە شێوازێكی سەرنجڕاكێش و شیك بە كراسی درێژ و عەزی نیشان دەدەن، كراسی درێژ و عەزی، جگە لەوەی مۆدێكی نایابە هەروەها بەشی پڕی خوارەوەی جەستە ون دەكات، بە تایبەت ئەوانەی ران و قاچیان پڕ و گەورەیە. ئەو مۆدانەی كە كراس و عەزی درێژ پێك دەهێنن بریتیین لە: پامێلا رۆلاند، كراسی درێژ بە كەتافەی سەر شانەكانەوە بەناوبانگە، لە نمایشكانی بلۆمارین و بیبۆ مۆهاباترا بووە جوانترین مۆدەی جل، شێوازی بیبۆ مۆهاباترا، كراسی درێژی ناوقەد باریك و لە بەشی سەرەوە كراوەیە، بۆ ئەوانەیە كە كەمەریان پڕە و بەم چەشنە جەستەیان رێك دەردەكەوێت، مۆدەكانی ئەلێكس مابایل، ئەو جۆرە كراسێكە كە درێژە و كەمەریان بەرزە، واتە شوێنی پشتێن لەسەرەوەی شوێنی ئاسایی خۆی دەبێت، كە هەندێكیان فەتحەی لەسەر قاچ و تا سەر ئەژنۆ هەیە، ئەو جۆرە عەزیەیە بەناوبانگە و گونجاوە بۆ ئاهەنگ و زەماوەندەكان.