دایانای شازادەی نازداری شانشینی بەریتانیا كە بە شازادەی دڵان ناسراوە، زیاتر لە(20) ساڵ بەسەر مردنیدا تێپەڕ دەبێت، ئێستا كەرەستە و كەلوپەلەكانی بوونەتە گرانترین كەرەستەكان، بەتایبەت كەلوپەل و جلەكانی، دایانا كاتێك لە ساڵی (1986) سەردانی وڵاتی بەحرێن دەكات، ئەو كات كراسێكی درێژی لەبەر بووە كە لە هەردوو رەنگی (سپی و شین) بووە، كراسەكەی تا ئێستا ماوە، دواجار ماڵی (كیرێ تایلۆر ئاوكشن) كە تایبەتە بە جلوبەرگ، جلەكەی دایانای نمایش كردووە بۆ فرۆشتن، جگە لەو جلە لە پێشوودا (3) پارچە جلی شازادە دایانەیان فرۆشتووە، بەڵام كراسەكەی ئەوجارە نرخێكی زۆری بۆ دانراوە، بەهۆی ئەوەی جلەكە لە كات و ساتێكی فەرمیدا و گەشتی دەرەوەی بەریتانیاشی پێوە كردووە، بۆیە دەبێ نرخەكەی لە جلەكانی دیكە جیاواز بێت، لە كۆتاییدا كراسەكەی شازادە بە (490) درهەمی ئیماراتی فرۆشرا كە دەكاتە (133) هەزار دۆلار.