رەنگە ئافرەتان تێبینی ئەوەیان نەكردبێت كە رەنگی لێو بۆ بەیانیان و ئێواران جیاوازن، هەندێك لە خانمان یەك جۆر رەنگ بۆ هەردوو كات بەكاردەهێنن، وەك ئاشكرایە لە بەیانیان تیشكی خۆر بەتینە و دنیا رووناكە، بۆیە تۆی خانمیش پێویستت بە رەنگێكی لێوی مات و نەرم هەیە، چونكە هەمیشە بەرچاو دەبیت، بەڵام لە كاتەكانی ئێواران و شەواندا تاریكی زاڵە، ئەگەر رەنگی لێوت مات بێت، زیاتر ون دەبێت، بۆیە پێویستە جیاكاری نێوان رەنگی لێو لە بەیانیان و ئێوارەدا بكەیت، ئەمە رێنماییەكانی پسپۆڕی ماكیاژ (سیڤۆرا)یە، كە دەڵێ: «هەوڵبدە هەمیشە رەنگی لێوت لەگەڵ رەنگی جلت، یان لەگەڵ رەنگی خشڵ و ئێكسسوارەكانت شیك بكەیت، نمرەكانی رەنگی لێویش لە بیر مەكە، چونكە نمرەكان شێوازی جوانیی لێوت نیشان دەدەن» سیڤۆرا دەڵێ: «چوار نمرە رەنگی جۆراوجۆر بۆ رەنگی لێو هەن، كە بریتیین لە (نمرەی یەكەم رەنگی پەمەیی، یەكێكە لە رەنگە بریقەدار و دیارەكان، كە لەگەڵ ماكیاژی بریقەدار شیكە و بۆ كاتی دەرچوون و سەردانی و ئاهەنگەكان گونجاوە، نمرەی دووەم رەنگی كیوبیدە، كە بەندە بە رەنگی تۆخ و مات، وەك سوور و رەنگی جگەری، لەگەڵ رەنگی روومەتی برۆنزی گونجاوە و شیك دەبێت، نمرەی سێیەم رەنگی تۆخ و ماتە، كە رەنگی میتالیك پێكدەهێنێت و مۆدێكی كلاسیك و كۆنە، بۆ ئەوانە شیاوە كە لێویان بچووكە، بۆ زانكۆ و كاتی دەوام گونجاوە، نمرەی چوارەم رەنگە تۆخەكانن، وەك وەنەوشەیی و باستیل، كە بۆ بازاڕ و دەرچوون و میوانداری گونجاوە».