رێوڕەسمی هاوسەرگیری لە كوردستانـی باكوور

رێوڕەسمی هاوسەرگیری لە كوردستانـی باكوور
كوردستان ئەگەر هەر چوار پارچەی یەك بگرێتەوە، دەبێتە یەكێك لە خۆشترین وڵاتانی جیهان، چونكە هەر لایەنێكی پڕە لە دیمەنی جوان و شارستانیەتێكی كۆن و خاوەن مێژوویەكی دێرێن، كوردستانی باشوور و باكوور و رۆژهەڵات و رۆژئاوا، نموونەی جوانترین وڵاتی جیهانن، رێوڕەسمی هاوسەرگیری لە هەر پارچەیەكی كوردستان جیاوازییەكی ئەوتۆی نییە، بەڵام جوانترینیان لە باكوورە و لە شاری (ماردین)ـە. شاری ماردین دەكەوێتە كوردستانی باكوور و باشووری رۆژهەڵاتی وڵاتی توركیا، ئەو شارە جوانە دەكەوێتە بناری چیای ماردین كە ئەو چیایە گرنگییەكی مێژوویی و كۆنی هەبووە لە داستان و شۆرشەكانی كورد، شاری ماردین سێ دەرگای سەرەكیی هەیە، كە پێی دەگوترێ:
دەرگای (ئاسنین و مەشكییە و وێنە)، لە ماردین دوو مزگەوتی گەورە هەیە، كە ناویان (مزگەوتی گەورە و مزگەوتی شەهید)ـە، هەروەها چەند كلێسەیەكی لێیە لەوانە : كلێسای مار شمونە و عەزرا و زەعفەران، یەكێك لە جوانترین نەریتەكانی ئەو شارە، شێوازی هاوسەرگیرییە، كە ئەویش بەم شێوەیە ئەنجامی دەدەن، دوای ئەوەی كوڕ و كچێك یەكتریان بە دڵ دەبێ، پاشان هەردوو ماڵی كور و كچە، یەكتر دەبینن و ئەمەش لە داوەتێكی ماڵی كچە بۆ ماڵی كوڕەكە و لەویشەوە دوای رەزامەندی، ئافرەتان دەست بە لێدنانی (هەلهەلە) دەكەن، لەو كاتەش كوڕەكە، یان زاوا دەچێتە لای بووك و تارای سەر بووكە دەهێنێتە خوارەوە ئەمەش بە مانای شكاندنی شەرم و دواتر رۆژی (شەكراو) خواردنەوە دیاری دەكرێ، لە رۆژی شەكراو خانمی بووك دادەنیشێ تاوەكو زاوا دێ، ئیتر بووكە دەچێتە لای زاوا دادەنیشێ و ئینجا شیرینی و شەربەت دابەش دەكرێ،بوك و زاوا لە رۆژی ئاهەنگ دەرۆنە دەرەوەی شاری ماردین و پاشان سەرەی خۆشووشتنی بووك و زاوا دێ، كە ئەوەش زاوا بە جیا لەگەڵ چەند گەنجێك دەچێتە شوێنێك بە ناوی (زنار) لەوێوە خۆی دەشوا لە ئاوی ئەو شوێنە و هەمان شتیش بۆ بووكەخان كە ئەویش لەگەڵ چەند ئافرەتێك ئەو خۆشووتنە ساز دەكات، كە دەبێ لەسەر پشتی ئەسپەوە بێ، دواتر هەر لە رێگادا لەلایەن كەسێكی بووكەكەوە، بووكە پێشكەش بە زاوا دەكرێ، پاشان دێنەوە ماڵەوە و لەویشەوە كەسێك بە دەست بە خەنجەرەوە دێتە پێش ئامادەبووان و خەنجەر لە زەوی دەدا و هەر یەكە دیاری خۆی پێشكەش دەكات كە بە (شاباش) ناسراوە، پاشان دەبێ زاوا بە پێ بڕوات و بووكەش بەسەر ئەسپەوە بێ، ئیتر دەڕۆنە ماڵی زاوا و ژیانی هاوسەری دەست پێ دەكەن.
Top