چۆن پشتێنێكی سەرنجڕاكێش هەڵدەبژێریت؟

چۆن پشتێنێكی سەرنجڕاكێش هەڵدەبژێریت؟
بەستنی پشتێن، جوانییەكی نەرم و ناسك بە كەمەر دەدات، جیاوازیشە ئەگەر كراسێك، یان بەدییەكت لەبەر بێت و یەكێكیان بێ پشتێن بێت و ئەوەی دیكەش بە پشتینەوە دەربكەوێت، ئەوكات جیاوازیی جوانییی و جیاوازیی نێوانیان بەدی دەكەیت، پسپۆڕانی جوانكاری لە زۆربەی ماركەكان جەخت لەسەر پێویستی و جوانیی پشتێن دەكەنەوە، جگە لەوەی مۆدێكی جلوبەرگە، هەروەها ناوقەدیش بە باریكی و تەنكی نیشان دەدات. ئەوانەی خوارەوەش چەندین مۆدی پشتێنن: سەرەتا لە پشتێنەكانی ئەلیكساندەر ماكوین دەست پێ دەكەین، كە زۆربەی لە پێستە درووستكراوە و لە رەنگەكانی رەساسی و سپی و سەوزن، لەگەڵ جلی رەنگ سوور شیكن، دواتر پشتێنەكانی بۆتیگا ڤینیتا دێت، كە ئەوانیش لە پێستە و لە رەنگی زەرد و زێڕینن و بۆ كاتی ئاهەنگ و دەرچوون گونجاون، پشتێنەكانی گوتچی، لە شێوەی لیزەر وان، بە مرواری رازاونەتەوە، بۆ دەرچوون و زانكۆ گونجاون، پشتێنەكانی كۆرسی لۆی، بۆ ئەوانەیە كە كەمەریان زۆر باریكە، ئەو پشتێنەش ئەستوورە، بەم چەشنە باریكیی كەمەرت دەشارێتەوە، زیاتر لە رەنگی سپی و رەشن، پشتێنەكانی ڤالنتینۆ، كە پان و ئەستوورن، زیاتر لە رەنگی رەشن، لەگەڵ كراس و عەزی رازاوە دەبێت، پشتێنەكانی ڤێرساچی، بەرز و بە پشتێنی بڵند ناسراون، كە لە بەرزیی شوێنی كەمەر دەبەسترێت، لەگەڵ هەموو جلێك شیك دەبێت.
Top