پێشبڕكێی جوانترین و سەرنجڕاكێشترین كڵاوی ئافرەتان

پێشبڕكێی جوانترین و سەرنجڕاكێشترین كڵاوی ئافرەتان
ساڵانە پێشبڕكێی رۆیاڵ ئیسكۆرت لە وڵاتی بەریتانیا و لە شاری باركشێر ئەنجام دەدرێـت، ئەو پێشبڕكێیە تایبەتە بە ئەسپسواری، كە ماوەی پێنج رۆژ دەخایەنێت، هەرچەندە هێشتا پێشبڕكێیەكە وەك شێوەی ئاسایی خۆی بەڕێوەدەچێت، بەڵام ئێستا لە نێو پێشبڕكێكەدا دیاردەیەكی دیكە سەری هەڵداوە، ئەویش پێشبڕكێی جوانترین كڵاوەكانی ئافرەتانە، ئافرەتان هەر تەنیا بە دیار پێشبڕكێكەوە ناوەستن، بەڵكو ئەوانیش جوانترین و سەرنجڕاكێشترین كڵاو دروست دەكەن و لەسەری دەكەن، ئێستا وای لێ هاتووە، كە ئەگەر ئەو دیاردەیە نەبێت، ئەوا پێشبڕكێی ئەسپسواریی رۆیاڵ ئیسكۆرت تامی نابێت، ئافرەتانیش هەر یەكە بە كڵاوێكی سەیر وسەمەرەوە بەشدار دەبن، لە هەمان پێشبڕكێدا جوانترین و سەرنجڕاكێشترین كڵاوی ئافرەتان دەستنیشان دەكرێت. (سارە پۆرتۆن) رێكخەر و سەرۆكی بەشی جلوبەرگ لەو پێشبڕكێەدا، دەڵێ: وەكو چۆن پیاوان بە پێشبڕكێ نمایشەكە بە جۆش دەكەن، ئێمەش دەتوانین بە كڵاوە جوانەكانمان سەرنجی هەمووان راكێشین.
Top