ماڵێكی داپۆشراو لە فەرش

ماڵێكی داپۆشراو لە فەرش
لە ماڵدا لە وەرزی زستان و سەرمادا فەرشەكان رادەخرێن، كە بۆ دژە سەرما بەسوودن و هەروەها دیكۆرێكی جوان بە ناو ماڵ دەدەن، كەچی ئەو پیاوە بیرۆكەیەكی دیكەی بۆ فەرشەكان هەیە، پرۆژە و بیرۆكەكەی بە ناوی (فەرشی ناوەوەیە) كە هەموو ماڵەكەی لە فەرش بێت، ئەو پیاوە ناوی (فەرید راسۆلۆڤ)ە خەڵكی وڵاتی ئازربایجانە، پێشتر كاری پزیشكیی كردووە و ئێستا هاتۆتە نێو بواری هونەر، ئەو كەسە پێی وایە كە ئەگەر ژوورێك، یان ماڵێكی تەواو لە فەرش دروستكرابێت، ئەوە واتە تێكەڵكردنی كولتووری رۆژهەڵات و رۆژئاوای جیهان، زیاتر لە (53) فەرشی بەكارهێناوە بۆ داپۆشینی هەموو كون و قوژبنێكی ژوورەكە، جگە لە فەرشەكان، هەروەها چەندین پەیكەری گیانداران و باڵندەكانیشی داناوە، تا لەو ژوورەدا كەشێكی سرووشتی و ئاسایی تێكەڵ هەبێت، ئەوەی سەیرە تەواوی كەرەستە و كەلوپەلەكانی ئەو ماڵە بە فەرش داپۆشراوە تا ببێتە ماڵێكی ناوازە و نموونەیی تێكەڵ بە كولتووری هەموو جیهان.
Top