لەلای ئافرەتان كاتژمێرەكان جگە لەوەی ئامێرن بۆ زانینی كات، زیاتر بۆ جوانی و رازادنەوە و وەك خشڵ لە دەست دەكرێت، بەڵام زیاتر رووە جوانكاری و خشڵەكەی وەرگرتووە، لە وەرزی گەرمادا كاتژمێر زیاتر لە دەست و مەچەكدا بەدەرەوەن، ئەویش بەهۆی ئەوەی جلی كورت و نیوقۆڵ دەپۆشرێن، بوونی دەست و مەچەك بە سادەیی و بەبێ هیچ خشڵێك، نامۆیە، بۆیە دەتوانیت سوود لە جوانیی كاتژمێرەكانی دەست وەربگریت، تا مۆدێكی ناسك و رەوانت پێ ببەخشێت، مەرج نییە كاتژمێرەكەت لە ماركەیەكی گرانبەها بێت، هەندێ جار بە كاتژمێرێكی سادە جوانییەكی ناوازە بە دەستت دەدەیت، هەر یەكە لە ماركەكانی (رۆلێكس و گراف و بۆلگاری و بیاجێت و پاتریك فلیپ)، جوانترین و سادەترین كاتژمێرەكانیان وەك بەرهەمی خشڵەكان بۆ وەرزی گەرما پێشكەش كردووە، كە كاتژمێری سادە و ساكارن، لە قەبارەدا بچووكن و قایشەكانیان زیاتر دیارە، چونكە رەنگی جیاوازیان لە سەرە، گرنگە رەنگی كاتژمێرەكەت لەگەڵ رەنگی جل، یان ماكیاژ، یان جانتای دەست و پێڵاوەكاندا هاوشێوە بن، واتە كاتژمێرەكەت و بەشێكی دیكە یەك رەنگ بن، یان رەنگەیان نزیكی یەكتر بێت.