جلوبەرگ لـــە دەبدەبە

جلوبەرگ لـــە دەبدەبە
جیهانی فاشیۆن و جلوبەرگ، رۆژ لە دوای رۆژ لە بەرهەمی تازە ناوەستن و لە نمایشەكاندا پۆشاكی وا نیشان دەدرێن، كە بوونەتە جێگەی سەرنج و تێڕامان، دواجار لە نمایشێكدا كە لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەڕێوەچوو، جلەكانی نمایشكاران لە قوماش و پەموو نەبوون، بەڵكو لە لاستیك بوون، لاستیش بە جۆرێك بوو كە لە شێوەی دەبدەبە (میزڵدان) ئامادەكرابوون، رێكخەر و دیزاینەری ئەو جۆرە جلانە دیزاینەر (فریدریك تیجی ئێراندنسن)ـە كە پێی وایە: ئەو جۆرە جلە جگە لەوەی سەرنجڕاكێشە، هەروەها خۆش و ئاسانە بۆ لەبەركردن، تەنیا پێویستی بە هەوا هەیە، كە لە دەبدەبەكان بكرێت. بینەر دەتوانێ بە چاوی سادەوە جەستەی نمایشكارەكە، یان ئەو كەسە ببینیت كە ئەو جۆرە جلەی پۆشیوە، دەشتواندرێت لە دوای جل داكەندنەكە هەوای بەتاڵ بكرێتەوە و بكرێتە پارچە دەبدەبەیەكی گەورە، یان وەك خۆی بهێڵدرێتەوە تا بۆ رۆژی داهاتوو لەبەر بكرێت.
Top