كەرەستەكانی چێشت بۆ جوانكاری و رازاندنەوە

كەرەستەكانی چێشت بۆ جوانكاری و رازاندنەوە
كەرەستەكانی چێشت و ژووری چێشتلێنان بۆ ئامادەكردنی خواردن بەكاردێن، كەچی ئێستا بۆتە خشڵ و ئێكسسوارێك بۆ رازاندنەوە و جوانكاری، ئەو شێوازە لەلایەن هونەرمەندێكی پاكستانی بە ناوی (مریەم ماجسی) ئامادەكراوە كە رەگەزنامەی كەنەدی هەیە، چەندین وێنەی بە كەرەستەكانی چێشتەوە گرتووە. ئەو ئافرەتە لە دواترین وێنەكانیدا ئاماژەی بەو نەریتە كرد كە لە وڵاتەكەی و زۆربەی وڵاتانی رۆژهەڵاتدا هەیە، لە دوای ئەوەی كچێك شوو دەكات، كەرەستەكانی ژووری چێشت بەشێكە لە جەهازی بووك كە لەگەڵ خۆی بۆ ماڵە نوێەكەی دەیبات، هەروەها وەك ئاماژەیەك بۆ ئەو دیاری و خەڵاتانەی لە دوای هاوسەرگیری بۆ ئافرەتانی پاكستانی و رۆژهەڵات دێن، زیاتر كەرەستەی ژووری چێشتلێنانە، ئەو وێنانە گوزارشتە لەوەی ئافرەت تەنیا بۆ ژووری چێشت دروست كراوە، وەك ئەوەی رۆبۆتێك بێت بۆ ئامادەكردنی خواردن، لەلایەن خۆیشیەوە مریەم ماجسی ئەو پرۆژەیەی لەژێر ناوی Jahaz Dowry) پێشكەش كردووە، تا ئەو نەریتە نەمێنێت.
Top