هەموومان بە منداڵی فڕۆكەی كاغەزمان دروست كردووە، بەتایبەت لە كاتی قوتابخانە و رێستی وانەكاندا، فڕۆكەی كاغەز یادگارییەكی منداڵییە، بەڵام لەلای (لوكا لاكانۆ ستیوارت)، ئەو بیرۆكەیە پەرەی پێدراوە و ئێستا یەكێكە لە بوارە گرنگەكانی كاری دەستڕەنگینی و كاری دەستی، فڕۆكە كاغەزییەكانی لوكا، تەنیا بەرگ و بەشی دەرەوە نییە، بەڵكو ناوەوەی شوێنی دانیشتن و دیكۆر و تەواوی بەشەكانی فڕۆكەیەكی هاوشێوەی بۆینگی (777) لەخۆ دەگرێت، كارەكەی بە بەرگەكانی (مانێلا) دروست دەكات، تا ئێستا هەزاران فڕۆكەی كاغەزی فرۆشتووە و داواكاریی زۆریشی لەسەرە.