شێوازە شیكەكانی كراس و عەزیەی درێژ و فراوان

شێوازە شیكەكانی كراس و عەزیەی درێژ و فراوان
پێویستە مۆد و شێوازی جلەكانی وەرزی گەرما، كراوە و تەنك بن، تا بە دوور بیت لە گەرما و ئارەقەكردن و بێزاربوون، چونكە كاتێك جلەكانت تەسك بن، بە جەستەتەوە دەنووسێ و بێزارت دەكات، بەتایبەت لە بۆنە و یاد و دەرچوون و گەشتەكاندا، شایستەترین جۆری پۆشاك بۆ كاتەكانی پشوو جلوبەرگی درێژ و كراوەیە، كە بریتین لە: عەزیەی كورت و درێژ، كراسی دەرچوون و بۆنەكان كە چەندین مۆد و شێوازیان هەن لەوانە: كراسی درێژی جینز، كە بە كراوەیی و فراوانی چێنراوە، تا ژێر ئەژنۆ و درێژتریش هەن، مۆدێكی ناسكە بۆ دەرچوون و گەشتكردن. شێوازی دووەم بریتییە لە كراسی درێژی قوماش، بۆ بۆنە و یادەكان گونجاون، كە پەڕپەڕە و ناسكیی پێوە دیارە. شێوازی سێیەم عەزیە و كراسی نەخشدار، كە نەخش و دیزاینیی پێوە دیارە، هەروەها لە دیزاینیشدا جۆراوجۆرن. جۆری چوارەم بریتییە لە كراسی نەرم و شلی دوگمەدار، مۆدێكی ناسكە و بە جەستەدا شۆڕ دەبێتەوە، بۆ كاتی ماڵ و میوانی گونجاوە. دواهەمین مۆدی كراس و عەزیەی درێژ، بە رەنگاوڕەنگی ناسراوە، بۆ بۆنەی لەدایكبوون و ئاهەنگی بچووك شیك و گونجاوە.
Top