كەباب ئەو خواردنەیە كە خواستی هەمووانە و ماوە ماوە لە چێشتخانە و ماڵەكاندا نۆشی دەكەین، تەنانەت لە زۆربەی بۆنە و یادەكانیشدا ئەو جۆرە خواردنە پێشكەش دەكرێت. شێفێكی تورك بە ناوی (یەسار ئیدین)كە شێفی كەبابە و لە چێشخانەیەكی بەناوبانگی توركیا كاردەكات، لە ئاهەنگی هاوسەرگیریی كوڕەكەیدا سورپڕایزێكی سەیری بۆ میوانان و ئامادەبووان ساز كرد، ئەویش لە جیاتی كێك و شیرینی، جۆرە كەبابێكی درێژی بەسەریاندا دابەش كرد، كە درێژیی هەر یەكەیان (60) مەتر بوو، چەندین كەبابی (60) مەتری لە نێو شوێنی ئاهەنگەكەدا پێشكەشی میوانان كرا، ئەمەش ژمارەیەكی پێوانەییە كە بۆ هەر كەسێك كەبابێكی (60) سەنتیمەتریی داناوە، ئەو شێفە پێشتریش هەمان ئەو كارەی كردووە، بەڵام ئەوەی پێشوو كەبابەكانی (40) مەتری بوو.