كڵاوی سەر بۆ دژەهەتاو و گەر

كڵاوی سەر بۆ دژەهەتاو و گەر
بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما كاریگەریی راستەوخۆی لەسەر پێست و ماكیاژی ئافرەتان هەیە، بەتایبەت لە كاتەكانی نێوان كاتژمێر (9)ی سەرلەبەیانی تا (4)ی ئێوارە، بەهۆی ئەوەی زۆربەی ئافرەتان خەریكی كار و دەوامن، یان بۆ دەرچوون و بۆ كاری تایبەت لەم كاتەدا لە دەرەوە دەبن. كاریگەریی تیشكی هەتاو و گەرما دەبێتە هۆی تێكدانی جوانیی پێست و وشكبوونی قژ، چارەسەر بۆ ئەو گرفتەش لەسەركردنی كڵاوە، ئەو كڵاوانەی كە هەواتێپەڕن بە جۆرێك فێنكن و هەروەها كەرەستەیەكیشن بۆ جوانكاری، كڵاوەكانی سەر چەندین جۆرن، بەڵام ئەوەی بۆ ئەو كەشە گونجاوە كڵاوی پووش و قەسەڵە، چونكە ئەوانە رێگە بە هەوا دەدەن كە بە ناویاندا تێپەڕ بێت، جگە لەوەی رێگە لە تیشك و گەرما دەگرن، ئەو جۆرە كڵاوانە لە مارەكەكانی كارڵ لاگرفێڵدە، بەم دواییەش هەر یەكە لە ماركەكانی (تۆری پۆریش و جۆن گالیانۆ) بە مۆدی سەرەكیی جلەكانی وەرزی گەرمایان داناوە.
Top