رێگاكانی گەشانەوە و نەرمونیانیی روخسار

رێگاكانی گەشانەوە و نەرمونیانیی روخسار
خواست و خەونی هەموو ئافرەتێكە كە روخسارێكی ناسك و سەرنجڕاكێشی هەبێت و لە وردە خاڵ و چرچی و كونی بچووك ساف بێت، هەروەها نەرمونیان و گەشاوەش بێت، ئەو جوانییەش بە ئاسانی دەست ناكەوێت، بەڵكو پێویستی بە هەنگاوەكانی گرنگیدان بە جوانیی روخسار هەیە، سەرەڕای گرنگیدان بە كەرەستەكانی ماكیاژ و شووشتن و پاكڕاگرتن، هەروەها جۆری خواردن و چەند هەنگاوێكی دیكە دەبنە مایەی جوانی و ناسكیی روخسار. جێسیكا سێبێل، پسپۆڕی خۆراكیی بەریتانی بۆ ئەو مەبەستە ئاماژە بە چەند زانیارییەك دەكات و دەڵێ: پێویستە رۆژانە روخسارت بشۆیت، ئەگەر كاتت هەبوو، مەساجیشی بۆ بكە، ئەو خواردنانەش بخۆ كە بەسوودن بۆ پێستی روخسار، لەوانە: سەوزە و میوە، چەرەزات، خواردنەمەنیی بەقوولیات، هەروەها دووربكەوە لە خواردنی نێو قوتوو و هەڵگیراو، بڕێكی زۆری ئاویش بخۆرەوە، چونكە كاریگەریی راستەوخۆی لەسەر جوانیی پێست بەگشتی و پێستی روخسار بەتایبەتی دەبێت، ماسكەكانیش بكە، هەمیشە روخسارت بە پاكی رابگرە، شەوانە بەر لە نووستن ماكیاژەكەت بسڕەوە، ماكیاژیش هێندە بە تۆخی مەكە، واچاكە هەمیشە ماكیاژەكانت بە تەنكی بێت و لە تیشكی خۆر و گەرما بە دوور بە.
Top