دۆزینەوە و مەزادكردنی ئەڵماسە ناودارەكان رۆژ بە رۆژ لە زیادبووندایە، دواجار ئەڵماسێكی رەنگ پەمەیی دۆزرایەوە، ئەو ئەڵماسە بە یەكێك لە ئەڵماسە ناوازەكان دادەنرێت، كە رەنگی پەمەییە و نموونەی نییە، چونكە زۆربەی ئەڵماسەكان رەنگیان شین و سەوزی روونە، ئەو ئەڵماسە ناوی (بەبل گیوم - Bubble Gum)ە، كێشەكەی (3.44) قیراتە، بە نرخی (7.5) ملیۆن دۆلار لە مەزادی ئاشكرا لە ماڵی (كریستیز) لە شاری هۆنگ كۆنگی چین فرۆشرا.