عەمامە لە مۆدی گوتشی

عەمامە لە مۆدی گوتشی
مۆدەكانی ماركەی گوتشی، چەندین بەرهەمی ناوازە و بەپێز پێشكەشی هەواداران و خەڵكی دەكەن، هەندێكیان شێوەیان هێندە سەیرە كە بوونەتە جێگەی سەرنجی هەمووان، دواجار لە نمایشەكانی ماركەی گوتشیدا، عەمامەیەكی رەنگاورەنگیان پێشكەكرد، كە بووە جێگەی توڕە بوون و ناڕەزایی پیاوانی ئایینی و داب و نەریتی هیندییەكان، ئەو عەمامە بە ناوی (Indy full turban)وەیە، نرخی (790) دۆلارە، لە جۆرە قوماشێك دروستكراوە كە بەرهەمی خودی ماركەی گوتشییە، پسپسۆڕانی ئەو ماركەیە دەڵێن: چۆن پیاوانی ئایینی و سیخەكانی جیهان، هەموو جۆرە جلێك دەپۆشن، ئاساییە خەڵكیش جل و كەرەستەی ئەوان بپۆشێت، بە بڕوای ئەوان، كارەكەیان كلتوورییە و تەنانەت گرنگیی ئەو عەمامەیە بۆ خەڵك دەخەنە روو، ئەوەی سەیرە بەر لە (3) مانگ ماركەی گوتشی كراسێكی رەشی لە شێوەی جلەكانی داعش كردە مۆدە، كە ئەویش بووە جێگەی رەخنە و ناڕەزایی.
Top