فرۆكە بۆ چاودێری تاقیكردنەوە

فرۆكە بۆ چاودێری تاقیكردنەوە
چاودێریكردنی قوتابیان لە كاتی تاقیكردنەوەكاندا، ئەركێكی قورسی مامۆستا و سەرپەرشتیارانە، بەتایبەت لە ئێستادا كە سەدان فێل و قۆپیەی جۆراوجۆر دەركەوتوون، وڵاتی چین لە زۆریی ژمارەی قوتابیاندا لوتكەی وڵاتانی جیهانی گرتووە، بۆ زاڵ بوون و چاودێریكردن لە كاتی تاقیكردنەوەكاندا، توانیویانە سوود لە تەكنۆلۆژیا وەربگرن، ئەگەر هۆڵی تاقیكردنەوەی قوتابخانەی (گاواكاو) بە نموونە وەربگرین نزیكەی (30) هەزار قوتابی لەو هۆڵە وەڵامی تاقیكردنەوەكانیان دەدەنەوە، بەم چەشنە چاودێری و ئاشكرا كردنی قۆپییەكان قورسە، بۆ ئەو مەبەستە سوودیان لە جۆرێك فرۆكەی بچووك وەرگرتووە كە پێی دەگوترێت (Phantom)، فرۆكەیەكی بچووكە بە (4) پەروانە كار دەكات و دەتوانێت بۆ ماوەی زیاتر لە (3) كاتژمێر بفڕێت، هەروەها لە بەرزی (300) مەتر وێنە بگرێت و چاودێریی هەموو جووڵەیەك بكات. سەرپەرشتیارانی هۆڵەكانی تاقیكردنەوە لە رێگەی ئەو فڕۆكە بچووكانەوە كە لە ژێرەوەیان كامێرای چاودێری بەستراوە، چاودێریی تەواوی هۆڵەكە دەكەن، لە رێگەی شاشەكانەوە دەتوانن هەر جووڵە و قۆپییەكی قوتابیان بە ئاسانی ببینن.
Top