پێشكەوتووترین فڕۆكەی جیهان

پێشكەوتووترین فڕۆكەی جیهان
ئەو جۆرە فڕۆكەیە كە لە لایەن كۆمپانیای لۆكید مارتن سەرپەرشتی دروستكردنی دەكرێت، بە فڕۆكەی F35 بروسكی دوو دەناسرێت، لە ساڵی ٢٠٠٦دەستكرا بە یەكەم تاقیكردنەوەی فڕێنی فڕۆكەكە، لە سالی٢٠١٥یەكەمین دانەی لێ نمایش كرا، وابڕیارە تا سالی ٢٠٢٠كاری تێدا بكرێت، خێرای ئەم فڕۆكەیە ١،٦جار خێراترە لە خێرایی دەنگ واتە، ١٢٠٠ماستەر، یان بە خێرای (١٩٣٠كم/كاتژمێر)، ئەمەش واتا بڕینی ١٩٣٠كیلۆمەتر بۆ كاتژمێرێك. ئەم فڕۆكەیە لەخێزانی (F117)ی ئەمریكییە، كە بە خێراترین فڕۆكەی سەدەی ٢٠ دادەنرێت، سێ جۆرە مۆدێلی جیاوازی هەن، ئەوانیش F35A ئاسایی كە تێچووی دروستكردنی (٨٩،٢)ملیۆن دۆلارە، هەروەها F35B تێچووی دروستكردنی (١١٥،٥) ملیۆن دۆلارە، جۆری سێیەمییش F35C تێچووی یەك دانەی (١٠٧،٧) ملیۆن دۆلارە، وابڕیارە تا ساڵی٢٠٧٠ لە خزمەتی سەربازیدا بێت، ئەو فڕۆكەیە دەتوانێ لە هەموو كەشوهەوایەكدا بفڕێت، تاوەكو ئێستا تەنیا وڵاتانی ئەمریكا و ئیسڕائیل هەیانە.
Top