حاڵەتێكی تازە و دەگمەن لە جیهانی فاشیۆن و مۆدەدا، كاتێك كچێكی لەچكدار لەسەر ستێجەكانی نمایشی جل و بەرگ دەبیندرێت، ئەوەیان دواترین پێشهاتەكانی بواری مۆدەیە، كچێك بە جلی مەلە و جۆراوجۆر و بە لەچكەوە نمایش دەكات، ئەو كچە ناوی (حەلیمە عەدەن)ە، خەڵكی وڵاتی ئەمریكایە و بە رەچەڵەك سۆماڵییە، لە تەمەنی (7) ساڵییەوە چۆتە ئەمریكا و ئێستاش لەوێ دەژی، وەك خۆی دەڵێ: بیرۆكەیەكی سەیرم بۆ هات، كە بۆ نابێت نمایشكارێك بە لەچكەوە دەربكەوێت، هەروەها دەڵێ: من موسڵمانم و ئەوەش ستایلی جلی ئێمەیە، ئاساییە هەر یەكە بە جلی نەتەوە و ئایینەكەی خۆیەوە نمایش بكات، خەونی داهاتوومە كە كچانی موسڵمانیش نمایش بە جلی جۆراوجۆرەوە بكەن، بە مەرجێك پارێزگاری لە مەرج و یاسا و رێساكانی ئیسلام و ئایینەكانیان بكەن.