مەرجەكانی سەردان و بینینی شاژن

مەرجەكانی سەردان و بینینی شاژن
سەردانی بنەماڵەی شاهانەی بەریتانیا و خێزانەكەی بۆ هەموو كەسێكە رێپێدراوە، تەنانەت ئەگەر هاووڵاتی بەریتانیش نەبیت، بەڵام پێگەی (میرۆری بەریتانی) دواترین مەرج و ئەتەكێتە پڕۆتۆكۆلییەكانی سەردانیكردن و بینینی شاژنی بەریتانیای راگەیاند، كە هەندێكیان جێگەی سەسوڕمانن، مەرجەكانیش بریتین لە: بە هیچ شێوەیەك نابێت دەستت بەر شاژن بكەوێت، هەروەها نابێ دەستكاری كەلوپەل و كەرەستەكانی نێو كۆشكی شاهانە بكەیت، تەنیا تەوقەكردن ئاساییە، پێویستە دیارییەك بۆ شاژن و خێزانی شاهانە لەگەڵ خۆتدا ببیەت، پێویستە لە كاتی هاتنی شاژن، بە پێوە بوەستیت تا شاژن دانەنیشێت، نابێ تۆش دابنیشیت، جلەكانت نابێ رووت بن، یان وشەی نەشیاوی لەسەر نووسرابێت، لە كاتی تەوقەكردن و قسەكردن دەبێت بە (خاوەن شكۆ، یان خاتوونی شاژن) بانگی بكەیت، هەروەها لە كاتی قسەكردنیش، نابێ تۆ دەستپێشخەر بیت، بەڵكو چاوەڕێ دەكەیت تا ئەو قسە دەكات، ئینجا تۆ وەڵام دەدەیتەوە.
Top