لە وەرزی گەرمادا هەموو كەرەستە رەنگ سپییەكان باون و خواست لەسەریان زیاد دەبێت، ئەوەی زیاتر بەلای ئافرەتانەوە گرنگە جلوبەرگە، كاتێك جلێكی سپیت لەبەردا دەبێت، لە گەرما بە دوور دەبیت و مۆدێكی سەرنجڕاكێشت پێدەبەخشێت، دەتوانیت تەواوی جلەكانت سپی بێت، تا لە گەرما پارێزراو بیت و ئاسەواری ئارەقەت پێوە دیار نەبێت، یان دەتوانی بەشێكی جلەكەت سپی بێت، وەك كراسێكی سپیی كلاسیك و پانتۆڵێكی حەریری كراوە، كە مۆدێكی نایاب دروست دەكەن، دەكرێت تەنوورەیەكی سپی و بەدییەكی سپی نەخشدار و رەنگدار لەبەر بكەیت، مۆدێكی دیكەی رەنگی سپی كراسی درێژی سپی لەگەڵ سێچارێگێك دەبێتە یەكێكە لە مۆدە سەرنجڕاكێشەكانت، تیشێرتی سپی و پانتۆڵی جینزی سپی، لەگەڵ پووتێكی سپی و تێكەڵ بە رەنگی دیكە جوانترین مۆد بە جەستەت دەبەخشن، چونكە ئەو شێوازە لەلایەن كچە ناودارەكانی جیهان وەك: بێلا حەدید و سیلینا گۆمێز دەپۆشرێت.