یاریی مەرگەڕێ (سكة الموت) یان هێڵی مەرگ، یەكێكە لە یارییە بە جۆشەكانی بواری كات بەسەربردن لە شاری یاری، ئێستا بۆتە یاریی گەورەكان، چونكە منداڵان بەهۆی ترسناكیی یارییەكە ناتوانن سەربكەون، لە زۆربەی وڵاتانی جیهان و لە كوردستانیش ئەو یارییە هەیە، هەندێكیان لە شێوەی شەمەندەفەڕێكی بچووكە و جۆری دیكەش وە كابینەی تاك تاك هەیە، لە كوردستان پێشتر لە شاری یاری فاملی فەن هەبوو، دواجار وڵاتی كەنەدا دەسپێشخەری خۆی لەو یارییەدا كرد و درێژترین و خێراترین یاریی مەگەڕێی دروستكرد، یارییەكە دەكەوێتە باخچەی (wonderland) لە شاری ئۆنتاریۆی كەنەدا، كە بە یاری (Yukon striker) ناسراوە، درێژی یارییەكە (75) مەترە و بە گۆشەی (90) پلەو لە بەرزایی دێتە خوارەوە، خێرایی یارییەكە دەگاتە (130) كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا، وەك ئەوەی لەناو ئۆتۆمبێلدا بیت و بە خێرایی (130) كیلۆمەتر بڕوات.